به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ زەینەلعابدین، چالاکی مێدیایی بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاندووە شانە نوستووەکانی داعش، هێزەکانی هەسەدە و فەرمانبەرەکانی سەر بە ئەو هێزانە و هەروەها سەرۆک عەشیرە عەرەبەکان لە ڕەقە و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج.
ناوبراو زیادی کرد رێبەرانی شانە نوستووەکانی داعش زۆربەیان عێراقین و لە بیابانی دەیرەزوور بەتایبەتی لە نزیکی سنووری عێراق خۆیان حەشار داوە.
ئەحمەد شەبلی ڕۆژنامەڤان لە ڕەقەوە بە ئەلمانیتۆری وتووە کە ئەندامانی داعش لە گوندەکانی نزیک ڕووباری فورات لەوانە هاشین، شوشە و باغۆز چالاکن. ناوبراو هۆشداریی داوە نزیک بە ٥٠٠ ئەندامی داعش کە هێزەکانی هەسەدە مانگی ڕابردوو ئازادیانیان کردووە، چوونەتەوە ڕیزی داعش.
342/